هێرشی مووشەکی حوسییەکان بۆ سەر ئیسرائیل و تۆڵەسەندنەوە لە سوپای ئیسرائیل
هاوکات لەگەڵ سەردانەکەی نەتانیاهۆ بۆ واشنتۆن، سوپای ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە ٦ی تەمووز ڕایگەیاند: کە هێرشی کردووەتە سەر بەندەرەکانی حودەیدە و ڕاس عیسا و سەلیف و وێستگەی کارەبای ڕاس قەنتیب ئەو ناوچانەی کە لەلایەن حوسییەکانەوە کۆنترۆڵکراون.
بەپێی زانیارییەکان، سوپای ئیسرائیل بە ٢٠ فڕۆکەی جەنگی، دامەزراوە سەربازییەکان و ناوچەكانی نیشتەجێبوونی سەر بە میلیشیا حوسییەکانی لە یەمەن بۆردومان کردووە.
هەروەها تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک سەبارەت بە ڕادەی قوربانییانی ئەو هێرشانە بڵاونەکراوەتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
