لە هەولێر پڕۆژەیەکی پەروەردەیی نێودەوڵەتی دادەمەزرێت

لە هەولێر پڕۆژەیەکی پەروەردەیی نێودەوڵەتی دادەمەزرێت

 

ئێوارەی ٧ی تەمموزی ٢٠٢٥ لە شاری هەولێر
یاداشتێکی لێکتێگەیشتن لە نێوان پاڤیلیۆن بای رامس و قوتابخانەکانی کامبریج نێودەوڵەتی - کوردستان واژۆ کرا.
ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوێکی بەرچاوە لە کەرتی پەروەردەدا. قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی کامبریج - کوردستان قوتابخانەیەک لەناو پڕۆژەی پاڤیلیۆن بای ڕامس دەکاتەوە، کە لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی پێکدێت لەبەرزترین ئاستی پەروەردەیی جیهانیدا.
ئامانج ئەم ڕێککەوتنەی نێوان پاڤیلیۆن بای رامس و قوتابخانەکانی کامبریجی نێودەوڵەتی - کوردستان بەرزکردنەوەی ئاستی پەروەردە و فێرکردنە لە سەرانسەری هەرێمدا.

مەراسیمی واژۆکردنەکە لە پاڤیلیۆن بای رامس بەڕێوەچوو و ژمارەیەک کەسایەتی دیاری کەرتی بازرگانی و پەروەردە ئامادەبوون و شایەتحاڵی ئەم ساتەوەختە مێژووییە بوون.

بەڕێز محەمەد فاتح شاکر بەڕێوەبەری دەستپێشخەرییە ستراتیژییەکان لە پاڤیلیۆن بای رامس، لە میانی وتارەکەی لە مەراسیمی واژۆکردنەکەدا، جەختی کردەوە لە گرنگی هاوکاریکردن لەگەڵ دامەزراوە پەروەردەییە نێودەوڵەتییەکان بۆ دابینکردنی ئەزموونێکی پەروەردەیی ناوازە لە شاری هەولێر. لای خۆیەوە چەپکە شێخ نەجیب، بەڕێوەبەری پەروەردەی قوتابخانەکانی کامبریج ئاماژەی بەوەدا کە ئەم هەنگاوە بەشدار دەبێت لە پێشکەشکردنی خزمەتی پەروەردە و فێرکردن لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەروەها بەرزکردنەوەی کوالێتی خوێندن لە هەرێمدا پاڵپشتی دیدگای هاوبەشی هەردوولایە بۆ پێشخستنی ژینگەی پەروەردەیی لە کوردستان.
هەماهەنگی نێوان پاڤیلیۆن بای رامس و قوتابخانەکانی کامبریجی نێودەوڵەتی – کوردستان فاکتەری سەرەکییە بۆ باشترکردنی ژێرخانی پەروەردەیی لە هەولێر و بەرزکردنەوەی دەرفەتەکان بۆ گەشەپێدانی هەمەلایەنە و بەردەوامی پرۆسەی پەروەردەیی.

لە هەولێر پڕۆژەیەکی پەروەردەیی نێودەوڵەتی دادەمەزرێت
لە هەولێر پڕۆژەیەکی پەروەردەیی نێودەوڵەتی دادەمەزرێت
Top