تەمبەڵترین ئاژەڵ لە جیهاندا

تەمبەڵترین ئاژەڵ لە جیهاندا

 سەمندلی ئەشكەوتی ئەوروپی، یان ئەوەی ناسراوە بە ئۆلم (Olm). ئەم بوونەوەرە نامۆیە كە لە ئەشكەوتە تاریك و قووڵەكانی ئەوروپادا دەژی، حەوت ساڵی تەواو لە شوێنی خۆی ناجووڵێت! بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی نیویۆرك پۆست، ئەم گیاندارە ٢٥٦٩ ڕۆژ شوێنی خۆی ناگۆڕێت. درێژییەكەی نزیكەی ٣٠ سانتیمەترە، دەتوانێت تا ١٠٠ ساڵ بژیت، ساڵانێكی زۆر پێویستی بە خواردن نییە، هیچ گیاندارێكی تر نێچیری ناكات، واتە بەتەواوی سەلامەتە، تەنها كاتێك لە خەوی زستانە درێژەكەیەوە سەرهەڵدەدات كە دەیەوێت جووت بێت و ئەمەش بە نزیكەیی لە هەر ١٢ ساڵ جارێك ڕوودەدات.

 

 

Top