63 تابلۆی پێشمەرگایەتی لە پیشانگای بارزانی
(ئەركان موسا دۆڵەمەری)، بەهرەمەند لە بواری وێنەكێشی (شێوەكاری)، خاوەن دەست و پەنجی رەنگینە لە بواری وێنەكێشان و تابلۆكاندا، دواجار لە شاری هەولێر پیشانگایەكی تایبەت بەبۆنەی 63 ساڵەی پەیوەندی كردنی سەرۆك بارزانی بە ریزەكانی پێشمەرگە كردەوە، دەربارەی پیشانگاكە تابلۆكێش (ئەركان) بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: هەر لە سەرەتای ژیانمەوە ئەم بەهرەیە لەگەڵم بووە سوپاس بۆ خودای گەورە كە ئەم بەهرەیەی پێ بەخشیوم، هەمیشە ویستومە لەرێگەی هونەرەكەمەوە هەستی نیشتیمان پەروەریم بۆ وڵاتەكەم نیشان بدەم وە هەروەها (كلتور و زمان و سەركردەكان و سروشت و دابونەریتی كورد و پێكەوە ژیانی ئایینە جیا جیاكان) لە كوردستان لەروی هونەری شێوەكاری بەجیهان پیشان بدەم، ئامانج لە كارەكەم بەرەو پێشبردنی و ناساندنی بەهرەو هونەری كوردییە، لە ساڵی ٢٠٢٤ بیرم لەوە كردەوە كە بتوانم گەورەترین پیشانگا لەسەر ئاستی كوردستان بكەمەوە بتوانم بەتەنیا ٦٣ تابلۆ ئامادە بكەم بۆ یادی ٦٣ ساڵەی بە پێشمەرگە بوونی جەنابی سەرۆك (مسعود بارزانی)، بۆ ماوەی ٣ مانگ توانیم تابلۆكانم ئامادە بكەم كە تابلۆكانم دەلالەت لە (سەركردەكان و سروشتی جوانی بارزان و كوردستان و شوێنە مێژووییەكان دەكرد، پێكهاتەی تابلۆكانم لە (رەنگی زەیتی لەسەر كانڤان)، (قەڵەمی رەنگی لەسەر كاغەزی پاستێل) بوون بە كوالێتی بەرز، یەكەم پێشانگای هونەریم لەژێر ناونیشانی (بارزانی)، بەبۆنەی تێپەربونی ٦٣ ساڵ بەسەر پەیوەندی كردنی سەرۆك (مسعود بارزانی) بە ریزەكانی پێشمەرگەوە،كردەوە لە هەولێری پایتەخت، پێشانگەكە لە 63 تابلۆی سەرنج راكێش پێكهاتبوو، وەك ئاماژەیەك بۆ تەمەنی پێشمەرگایەتی سەرۆك بارزانی، ئیلهامی تابلۆكانیشی وەك هونەرمەند دووپاتی دەكاتەوە لە دەڤەری بارزانەوە وەرگیراوە، بە جۆرێك جگە لە تابلۆی پێشمەرگایەتی سەرۆك بارزانی، چەندین تابلۆی سروشتی دڵڕفێنی كوردستان و تەبایی نێوان ئاینزاكان و پێكهاتەی شارەكان و كلتوور و پێكەوەژیان و دۆستایەتی و ئاماژەكانی پێشمەرگایەتی لە شاخ و چیاكانی لەخۆ گرتبوو.
