بەهۆی تەقینەوەیەك حەوت کەس بێسەروشوێن بوون

بەهۆی تەقینەوەیەك حەوت کەس بێسەروشوێن بوون

 

 

 

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە2 ی تەمموز، دوای تەقینەوەیەکی گەورە لە کۆگایەک کە یارییە ئاگرینەکانی تێدابوو لە باکووری کالیفۆرنیا، ١١ کەس بێسەروشوێن بوون.

کەسوکاری بێسەروشوێنەکان ڕایانگەیاندووە،كەلە کاتی تەقینەوەکەدا بەشێکیان لە کۆگاکەدا کاریان کردووە.

گرتە ڤیدیۆییە بڵاوکراوەکانی تەقینەوەکە دەریدەخەن کە سەرەتا کۆگاکە ئاگری گرتووە و دواتر تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویداوە.

هەروەها ژمارەیەک خانووی دەوروبەری کۆگاکەش دوای تەقینەوەکە ئاگریان گرتووە.

وەزارەتی دارستان و ئاگرکوژێنەوە لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ڕایگەیاندووە، کۆگاکە مۆڵەتی یاسایی هەیە بۆ هەڵگرتنی یارییە ئاگرینەکان.

هەروەها لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕووداوەکە بەردەوامە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top