سزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر حزبوڵڵای لوبنان

سزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر حزبوڵڵای لوبنان

 

 

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی تەمموز ڕایگەیاند: کە حەوت کەس و قەوارەیەکی پەیوەندیدار بە دامەزراوەی ئەلقەرز ئەلحەسەنی سەر بە حزبوڵڵای لوبنانی خستۆتە لیستی سزای نوێ.

ئەو کەس و قەوارانە ڕاستەوخۆ پەیوەست بوون بە دامەزراوەی دارایی "القرز ئەلحەسەن" کە بە یەکێک لە باڵە ئابوورییەکانی حزبوڵڵا دادەنرێت.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا لە بەیاننامەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە حزبوڵڵا هەوڵی دەستگەیشتن بە سەرچاوە جیهانییەکان دەدات بۆ دابینکردنی پارە بۆ چالاکییە تیرۆریستییەکان و ناسەقامگیرکردن لە ناوچەکە لە ڕێگەی تۆڕە داراییە نهێنیەکانییەوە.

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە کە هەر هاوکارییەک لەگەڵ ئەو کەس قەوارە سزادراوەکان سزای دووەمی بەسەردا دەسەپێنرێت.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top