یاسا، كاتێك ژن دەمرێت دایك و باوكی دەتوانن داوای مارەییەكەی لە زاواكەیان بكەن؟

یاسا، كاتێك ژن دەمرێت دایك و باوكی دەتوانن داوای مارەییەكەی لە زاواكەیان بكەن؟

بەڵێ، بەپێی ئەم بڕیارەی دادگای تەمییزی ئیتیحادی، كاتێ ژنەكە مردووە، دایك و باوكی داوای مارەیی یان كردووە لە پیاوەكەی كە زاوای خۆیانە و دادگای باری كەسێتی «كووت» بڕیاری داوە لە بەرژەوەندیی داواكاران لەسەر داوالێكراو، بە پابەندكردنی بە دانی مارەیی پاشەكیی ژنەكە لە پیاوەكەی، هەرچەند لە ژیانیشدا دا نەماوە.

دادگای تەمییزی فیدڕاڵی بڕیارەكەی دادگای باری كەسێتیی پەسەند كردووە و بە پابەندیی شەرع و یاسای داناوە. كەواتە مارەیی پاشەكی قەرزە لەسەر پیاو بە مردنی خۆی یان ژنەكەی مافی مارەیی پاشەكی هەر دەمێنێت، گەر پیاوێك ژنەكەی پێش خۆی بمرێت، دایك و باوكی ژنەكە دەتوانن داوای ئەو مارەیییە بكەن وەك ماف و ئیستیحقاقێكی كچەكەیان كە دەگوازرێتەوە بۆ ئەوان بەپێی قەسام شەرعی.

 

Top