شێوەی هێلكەیی جامەكانی فرۆكەكان

شێوەی هێلكەیی  جامەكانی فرۆكەكان

ئەوانەی فرۆكەیان لە نزیكەوە بینیوە، یان گەشتیان پێی كردووە، تێبینی ئەوەیان كردووە كە سەرجەم جام (پەنجەرە) كانی لە شێوەی هێلكەیین، ئەم شێوەیە لە پێشوودا بەم چەشنە نەبوو، بەڵكو دوای لێكۆڵینەوەكان شێوە ئەندازییەكەی گۆڕا، سەرەتا ئاوێنەی فڕۆكە چوارگۆشە بوو، بەڵام پەستانی زۆری دەخستە سەر فڕۆكەكە و مەترسیدار بوو، هەر بۆیە دواتر گۆڕدار بۆ هێلكەیی.

 

 

Top