پێکدادانی خوێناوی نێوان تاڵیبان و جووتیاران لە بەدەخشان
دوابەدوای هەوڵێکی هێزەکانی تاڵیبان بۆ وێرانکردنی کێڵگەکانی خشخاش لە قەزای خاش، پێکدادانێکی سەخت لەنێوان جووتیاران و هێزە ئەمنییەکانی تاڵیبان ڕوویدا و لانیکەم ١٥ کەس کوژران و زیاتر لە ٥٠ کەسیش برینداربوون.
بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، ئەو هێزانەی تاڵیبان بۆ لەناوبردنی کێڵگەکانی خشخاش ڕەوانەی ناوچەکە کراون، ڕووبەڕووی بەرهەڵستی جووتیاران بوونەتەوە.
دوابەدوای پەرەسەندنی گرژییەکان، تاڵیبان هێزی کۆماندۆی لەگەڵ هەلیکۆپتەری سەربازی ڕەوانەی ناوچەکە کرد کە بووە هۆی زیادبوونی توندوتیژیەکان.
بە گوتەی شایەتحاڵە ناوخۆییەکان: زۆرێک لە قوربانییەکان خەڵکی سڤیل و جووتیار بوون کە لە کێڵگەکاندا کاریان کردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
