ئەو هەڵەیانەی كە ماكیاژی بووك تێك دەدەن
لە ڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیریدا، هەر خانمێكی بووك هەوڵ دەدات دەركەوتنێكی نموونەیی هەبێت، بەڵام لە ئامادەكارییەكاندا، زۆرێك تووشی هەڵەی وا دەبن كە بەبێ مەبەست ماكیاژەكەیان تێك دەدات، وەك:
پاككردنەوەی پێست (تقشیر) لە ساتەكانی كۆتاییدا: پسپۆڕانی جوانكاری ئامۆژگاری دەكەن كە لانیكەم هەفتەیەك پێش ئاهەنگی هاوسەرگیری، دانیشتنێكی پاككردنەوەی ناسكی پێست ئەنجام بدرێت.
بەكارهێنانی بەرهەمی نوێی چاودێریی پێست: ئامۆژگاری دەكرێیت پابەند بیت بەو بەرهەمانەی كە لە ڕۆتینی ڕۆژانەتدا بەكاریان دەهێنیت، وریابە و لە ساتەكانی كۆتاییدا سەركێشی مەكە بە گۆڕینی بەرهەمەكان.
لابردنی مووی دەست و ڕوخسار لە هەمان ڕۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیریدا: بۆیە پێویستە لانیكەم سێ ڕۆژ پێش كاتی ئاهەنگی هاوسەرگیری موو لاببرێت .
پشتگوێخستنی شێداركردنی پێست: دڵنیابە لە خواردنەوەی بڕێكی پێویست لە ئاو ڕۆژانە، و پەیڕەوی ڕۆتینێكی چڕی شێداركردنەوە لە هەفتەكانی پێش ئاهەنگی هاوسەرگیریدا.
شەونخوونی و كەمخەوی: دڵنیابە لەوەی كە لە شەوەكانی پێش ئاهەنگی هاوسەرگیریدا لانیكەم هەشت كاتژمێر بخەویت، و لە كاتی هەستان لە خەودا ماسكی هێوركەرەوەی چاو بەكاربهێنە.
