بیرۆكەیەك بۆ ڕێكخستنی پێڵاو لە ماڵدا
ڕێكخستنی پێڵاوەكان دەبێتە هۆی پاراستنیان لە تێكچوون، جگە لەوەی وا دەكات شوێنێكی زۆر نەگرن. هەنگاوەكانی خوارەوە یارمەتیت دەدەن پێڵاوەكانت بە شێوازێكی زیرەكانە ڕێك بخەیت:
پێڵاوەكانت بپشكنە و هەر پێڵاوێكی تێكچوو فڕێ بدە، پێڵاوەكان پۆلێن بكە بۆ چەند كۆمەڵەیەك، وەك: پێڵاوی پاژنە بەرز، پووت، پێڵاوی وەرزشی، پێڵاوی هاوینە، پێڵاوی فەرمی، و بەم شێوەیە هەڵیانبگرە.
ڕەفە بۆ پێڵاوەكان دابنێ، لەم چوارچێوەیەدا ڕەفە هەڵواسراوەكان نەرمی و جۆراوجۆریی زیاتر دەبەخشن، بە پێچەوانەی ڕەفەی جێگیر یان سەربەخۆ. ڕەفە هەڵواسراوەكان لە ناو كەنتۆرەكەت یان ژووری تایبەتدا هەڵبواسە بۆ هەڵگرتنی پێڵاوی پاژنە بەرز و سەندەڵ و پێڵاوە سووكەكانی دیكە، یان ئەوانەی كەمتر بەكاردەهێنرێن.
ڕەفەی ستوونی لە زەوییەوە تا سەقف لە ناو كەنتۆرەكەتدا دابنێ، تا هیچ شوێنێك بەفیڕۆ نەدەیت، لەگەڵ دانانی بەرزیی پێویست بۆ هەندێك ڕەفە بەمەبەستی هەڵگرتنی پێڵاوە بەرزەكان (پووت)، لەگەڵ جێگیركردنی ڕەفەی دیكە كە نزیكتر بن لە یەكتر بۆ پێڵاوی تەخت و نەعل و سەندەڵ. هەڵگرتنی ستوونی ڕێگە بە دانانی ڕەفەی زیاتر دەدات.
ئامادەكردنی: شیلان عەلی
