شەقامی میوزیك
June 30, 2025
رەنگا و ڕەنگ
یەكەم ڕێگەی مۆسیقایی ڕاستەقینە لە جیهاندا لە ساڵی ٢٠٠٥لە وڵاتی دانیمارك دروست كرا. ئەم پڕۆژەیە لەلایەن هونەرمەندی دانیماركی «سۆرێن داگناس» داهێنرا. ئەم دیزاینە بە «ڕێگەی میلۆدی» ناسرا. دواتر ئەم بیرۆكەیە لە وڵاتانی دیكەیش جێبەجێ كرا، لەوانە: ژاپۆن لە ساڵی ٢٠٠٧ ڕێگەی مۆسیقایی خۆی دروست كرد، كۆریای باشوور لە ساڵی ٢٠٠٨ چەند ڕێگەیەكی مۆسیقایی دروست كرد، ئەمریكا لە ساڵی ٢٠٠٨ لە ویلایەتی كالیفۆرنیا ڕێگەیەكی لەم جۆرەی دروست كرد، هەروەها لە توركیادا چەندین شارەوانی ئەم بیرۆكەیەیان جێبەجێ كردووە.
