لە ٩٨ ساڵیدا بڕوانامەی ماستەر وەردەگرێت

لە ٩٨ ساڵیدا بڕوانامەی ماستەر وەردەگرێت

جۆزێپی پاتەرنۆی تەمەن 98 ساڵ كە لە ساڵی ١٩٢٧ لەدایك بووە، دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر لە مێژوو و فەلسەفەدا، بووە بە بەتەمەنترین دەرچووی وڵات، ئەو پیاوە بەساڵاچووە ئیتاڵییە دوو ساڵ لەمەوبەر بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زانكۆی «ئیستەرن پیدمۆنت» وەرگرتووە، بەمەش دەبێتە خاوەنی سێیەم بڕوانامەی زانكۆ. پاتەرنۆ سێ ساڵ دوای ئەوەی «تێرێزا»ی هاوسەری كۆچی دوایی كرد، بڕیاری دا ناوی خۆی تۆمار بكات لە زانكۆ، بڕیاری دا كاتەكانی بۆ خوێندن تەرخان بكات و نمرەی تەواوی لە پرۆفیسۆرەكانی زانكۆی ڤێرسێلی وەرگرت، شایانی باسە كە پاتەرنۆ پێشتر لە تەمەنی ٢٧ ساڵیدا لە ساڵی ١٩٥٤ لە زانكۆی پیرۆجیا بڕوانامەی ئابووری و توێژینەوەی بازرگانی و لە ساڵی ١٩٩٠ لە زانكۆی ئوربینۆ لە تەمەنی ٦٢ ساڵیدا بڕوانامەی دووەمی لە كۆمەڵناسی بەدەست هێناوە.

Top