سەدو سی کۆچبەری ئێرانی لە ئەمریکا دەستگیرکران
سەرچاوە ئەمریکییەکان باسیان لە دەستگیرکردنی لانیکەم ١٣٠ هاووڵاتی ئێرانی لە چەندین ویلایەتی جیاوازی ئەو وڵاتە کردووە بە تۆمەتی "پێشێلکارییەکانی کۆچبەری".
دەوترێت بەشێک لەو کۆچبەرانە داوای مافی پەنابەرییان هەبووە و گروپەکانی مافی مرۆڤیش نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە مەترسی دیپۆرتکردنەوەیان.
ئەو کۆچبەرانە زۆربەیان خەڵکی کالیفۆرنیا، تەکساس، نیویۆرک و فلۆریدا بوون.
هەروەها ڕاپۆرتی پشتڕاستنەکراوەی دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک خوێندکاری ئێرانی بە ڤیزەی خوێندنی کارا بڵاوبووەتەوە.
گرووپە داکۆکیکارەکانی مافی کۆچبەران کە بنکەکەی لە ئەمریکایە، ئەو دەستبەسەرکردنانەیان بە "ناڕەوا" و "هەنگاوێکی نیگەرانکەر لە ژینگەی ئەمنی دوای شەڕی ئەم دواییەی ئێران و ئیسرائیل" وەسف کردووە.
گوڵان: سەردار خەلیل
