شیری گیانداران بۆ منداڵی ساوا

شیری گیانداران بۆ منداڵی ساوا

مێژووی ئەم وێنەیە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1927، كۆرپەیەكی تازە لەدایكبوو ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی بزنێكەوە شیر دەخوا، ئەگەرچی ئەمڕۆ ئەمە بە شتێكی سەرسووڕهێنەر لە قەڵەم دەدرێت، بەڵام كاتی خۆی ئەمە كارێ بووە بۆ زیندوومانەوە، كاتێ دایكێك نەیدەتوانی شیر بداتە كۆرپەكەی، ئەوا شیری (بزن)یان دەدایە، چونكە شیری بزن نزیكە لە شیر دایك. ئەگەر شیری بزن لە بەردەست بوایە ئەوە پەنایان بۆ شیر مانگا نەدەبرد، چونكە شیری مانگا بۆ هەرسكردن گرفتی بۆ كۆرپە دروست دەكرد. مرۆڤ جگە لەوی بۆ كاری ڕۆژانە سوودی لەو جۆرە ئاژەڵانە وەردەگرت، ئەوە بۆ ئەوەی كۆرپەكەی لە برسییەتی ڕزگاری بێت و نەمرێ، پەنایان بۆ شیری ئەو ئاژەڵانەش دەبرد.

 

Top