هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر دامەزراوه ئەتۆمییەکانی ئێران

هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر دامەزراوه ئەتۆمییەکانی ئێران

 

 

دوابەدوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمی ئێران، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات.

دوابەدوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمی ئێران، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢2ی حوزەیران،  ڕایگەیاند کە سبەی ٢3ی حوزەیران،  کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجام دەدات.

ئاژانسەکە هەروەها ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا شوێنەکانی فۆردۆ و ناتەنز و ئیسفەهانی کردۆتە ئامانج.

بەگوێرەی ئاژانسەکە، تا ئێستا هیچ شوێنەواری تیشک و تیشکدەر لە شوێنەکانی هێرشکراوەوە تۆمار نەکراوە.

محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران داوای لێکۆڵینەوەی لەم هێرشانە کردووە و داوای لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کردووە کە ئەم کارەی ئەمریکا شەرمەزار بکات.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە بۆمب هاوێژە ئەمریکییەکان شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان کردە ئامانج و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاش بانگەشەی ئەوەی کرد کە دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆی خاپور كردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top