گەڕانەوەی موورو بۆ نێو مۆدی دیزاینەكان

گەڕانەوەی موورو بۆ نێو مۆدی دیزاینەكان

بۆ ئەمساڵ لە وەرزی بەهار و هاویندا، دیزاینەران بە شێوەیەكی بەهێز ستایلی «بۆهیمی»یان گەڕاندەوە بۆ گۆڕەپانی مۆدە، كە تێیدا پارچە مورووەكان وەك توخمێكی سەرەكی لەم وەرزەدا دەركەوتن، وەك:

• بازنێك ڕازێندراوەتەوە بە شریتێكی زێڕی عەیار ١٨ و كریستاڵی كوارتز، لەگەڵ توێژاڵێكی ئەڵماس كە بریقەیەكی ناسكی پێ دەبەخشێت.

• ملوانكە سەرنجڕاكێشەكەی ئەم وەرزە لە زێڕی عەیار ١٤ دروست كراوە و بە مووروی «مەلاكیت»ی پێچاوپێچ ڕازێندراوەتەوە، دەكرێت لەگەڵ پارچەی دیكەی هەمان برانددا بگونجێندرێت بۆ دەركەوتنێكی هاوچەرخ.

• ملوانكەیەكی دەستكرد لە زێڕی عەیار ١٤، نەخشێندراوە بە مورووی یاقووتی شیری كە قفڵێكی یاقووتی شینی پێوەیە.

• بازنێك كە لە زێڕی ناسكی عەیار ١٤ دروست كراوە، هەڵواسراوێكی بچووكی زێڕی سپی بە شێوەی وشەی «Love» پێوەیە، كە بە ئەڵماس نەخشێندراوە، و بە یەكێك لە هێما ئایكۆنییەكانی براندەكە دادەنرێت.

• لە ملوانكە نوێیەكەیدا زێڕی عەیار ١٤ بەكارهاتووە، لەگەڵ مورووی تسافۆریتی سەوز، و ملوانكەیەكی چوارگۆشەی بە ئەڵماس نەخشێنراو و ڕازاوە بە نەخشی مارێكی پێچخواردووی بۆ زیادكراوە.

Top