دروستكردنی زێڕ لە قوڕقوشم

دروستكردنی زێڕ لە قوڕقوشم

بۆیەكەم جار زانایان لە CERN شایەتی بینینی گۆڕینی قوڕقوشم بوون بۆ زێڕ لە پێكداكێشەری هادرۆنی گەورەLHC: بەگوێرەی توێژینەوەیەكی نوێ، لەكۆی جێبەجێكردنە زانستییەكانی پێكداكێشەری هادرۆنی گەورە LHC نزیكەی 86 ملیار ناوكی زێڕی لە ناوكی توخمی قوڕقوشم from high-speed lead nuclei بەرهەم هێناوە. لەگەڵ ئەوەی ئەم بڕە زێڕە زۆر نییە، ڕێژەكە تریلیۆن لەسەر تریلیۆنی گرامێكە، هەروەها زۆر درێژە ناخایەنێت و ماوەكەی تەنیا چەند چركەیەكە، ئەوەی سەرنجڕاكێشە ئەو شێوازەیە كە فیزیكزانان بڕی بەرهەمهێنانی زێڕیان دیاری كردووە، بە ژماردنی ژمارەی ئەو پرۆتۆنانەی كە لەگەڵ نیوترۆنەكاندا بە بەكارهێنانی دیتێكتەری ZDCs بەشدارن لە كارلێكەكانی قوڕقوشم. فیزیكزان «ئولیانا دیمیتریڤا» لە توانستی Alice لە CERN ڕوونی كردەوە بەهۆی توانا بێ هاوتاكانیAlice ZDCs، ئەمە یەكەم شیكارییە كە بە شێوەیەكی سیستماتیك ئاماژەی بەرهەمهێنانی زێڕە لە LHC كە بە شێوەیەكی ئەزموونی دەدۆزرێتەوە و شی دەكاتەوە.

 

Top