خۆڵبارین و ڕەشەبای لم
June 21, 2025
رەنگا و ڕەنگ
ئەمە وێنەی گەڕەكێكی شاری «نەواكشۆت»ی پایتەختی وڵاتی مۆریتانیایە، كە لمی بیابان دایپۆشیوە، ساڵانە (٦) كم ڕووبەری شارەكە دەبێتە بیابان، ئەمە ئەو شارەیە، كە ژەنەڕاڵ دیگۆلی فەڕەنسی بەردی بناغەیی دانا. وڵاتی مۆریتانیا، دەكەوێتە باكووری خۆرئاوای كیشوەری ئەفریقا. ڕووبەری یەك ملیۆن كم دووجایە، 80%ی بیابانە، ژمارەی دانیشتوانی چوار ملیۆن كەسە و لە ساڵی ١٩٦٠ سەربەخۆیی لە وڵاتی فەڕەنسا وەرگرتووە، نواكشۆتی پایتەخت گەورەترین و گرنگترین شاری مۆریتانیە و 72%ی دانیشتوانی مۆریتانیا لەو شارەدا دەژین. نەواكشۆت تا ساڵی ١٩٥٧ گوندێك بوو، بەڵام لە ساڵی (١٩٥٨) بڕیاریان دا بیكەن بە پایتەختی وڵات، كە ژەنەڕاڵ دیگۆل سەرۆكی ئەوكاتی فەڕەنسا وەلەد موختاری سەرۆكی مۆریتانیا بەردی بناغەیان دانا. گەورەترین كێشەی ئەو شارە ئەوەیە كە ساڵانە ڕووبەڕێكی دەبێتە بیابان.
