مزگەوتی قەشەنگ و ناوداری بۆترا
June 21, 2025
رەنگا و ڕەنگ
ئەمە یەكێكە لە جوانترین مزگەوتەكانی جیهان و دەكەوێتە سەر دەریاچەی بۆترا جایا لە كوالالامپور، ئەو مزگەوتە جێگەی زیاتر لە 15000 هەزار نوێژخوێنی تێدا دەبێتەوە، لە ساڵی 1999 دروست كراوە، تا ئێستا ساڵانە كاری نۆژەنكاری و چاككردنەوە و گرنگیدانی بۆ دەكرێت، تا تووشی هیچ گرفتێكی بیناسازی و كێشە و گرفت نەبێتەوە، چونكە شاكارێكی خۆشەویستە و هەروەها ڕوانگەیەكی ئایینی ئەو وڵاتەیە، بۆیە بودجەی تایبەتی بۆ دانراوە. ئەم مزگەوتە وێڕای ئەوەی شوێنێكە بۆ نزا و نوێژ، هەروەها بووەتە ناوەندێكی ئایینی گەشتیاری كە گەشتیاران و پەیڕەوانی ئایینەكانی دیكەی جیهان بۆ وێنەگرتن و بینینی، سەردانی دەكەن.
