ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر چەند شوێنێکی سەربازی و ڕیاکتۆری ئاوی قورسی ئەراک
سوپای ئیسرائیل چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە 19ی حوزەیران، هێزی ئاسمانی ئەو وڵاتە ڕیاکتۆری ئاوی قورسی ئەراکیان کردە ئامانج، لەگەڵ دەیان شوێنی دیکەی سەربازی، لە هێرشێکی ئاسمانیدا لە شەوێکدا.
لەو هێرشانەدا، پێکهاتەی کۆنتڕۆڵکردنی ڕیاکتۆرەکە بە "یەکێک لە پێکهاتە سەرەکییەکانی بەرهەمهێنانی پلۆتۆنیۆم" بۆمباران کرا.
فڕۆکە جەنگییەکان هەروەها "دامەزراوەکانی کۆکردنەوەی مووشەکی بالستی و شوێنەکانی دروستکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی و مووشەکی ئێرانی، لەگەڵ کۆگاكانی مووشەک و شوێنەکانی بەرگری ئاسمانی و رادارەکان لە تاران و ئەسفەهان و ئەراک و کەرەجیان کردە ئامانج."
هەروەها سوپای ئیسرائیل ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هێرشیان کردووەتە سەر کارگەیەکی بەرهەمهێنانی مووشەکی دژە تانک بۆ حیزبوڵڵای لوبنان لە ئێران.
گوڵان: سەردار خەلیل
