گردبوونەوەی ناڕەزایی کرێکارانی کۆمپانیای مس لە شیلی

گردبوونەوەی ناڕەزایی کرێکارانی کۆمپانیای مس لە شیلی

  

کرێکارانی کۆمپانیای مسی شیلی کە گەورەترین بەرهەمهێنەری مسی جیهانە، ناڕەزایەتییان دەربڕی بەرامبەر بە داخستنی ئەو کۆمپانیایە بە پاساوی ژینگەیی.

دوای ڕاگەیاندنی داخستنی کارگەکە، کرێکارانی کارگەی تواندنەوەی مس کە سەر بە دەوڵەتی شیلی یە، ڕژانە سەر شەقامەکانی بەردەم کۆمەڵگەکە و یەکێک لە ڕێگا خێراکانی بەردەم کۆمپانیاکەیان داخست. 

دواتر کرێکارانی شیلی لەگەڵ پۆلیس و یەکەکانی دژی ئاژاوەگێڕان تێکهەڵچوون کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەیان هاتبوونە  ئەوشوێنە.

حکومەت ڕایگەیاندووە، کە هۆکاری داخستنی ئەم کارگە گەورەیە کێشەی ژینگەییە، بەڵام نوێنەرانی کرێکاران ئەم بانگەشەیەیان ڕەتکردووەتەوە و بە گردبوونەوەیەک ناڕەزایەتیان دەربڕیوە بەرامبەر بەو بڕیارە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top