یەکێتی ئەوروپا: ڕووسیا ناتوانێت نێوەندگیری بکات لە ململانێی ئێران و ئیسرائیل
یەکێتیی ئەورووپا دژایەتی نێوەندگیریی ڕووسیای لە نێوان ئێران و ئیسرائیل کرد.
ئەنوەر ئەلعەنونی، وتەبێژی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەوروپا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە برۆکسل سەبارەت بە نێوەندگیریی ڕووسیا لە نێوان ئێران و ئیسرائیل گوتی: ڕووسیا هیچ متمانەیەکی نییە؛ پێشینەی ڕووسیا دەریدەخات کە تەنیا بەرژەوەندییەکانی جەنگە.
ڕووسیا بە بەردەوامی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێل دەکات.
ئەلعەنونی ئاماژەی بەوەشدا: ڕێککەوتنی هەمەلایەنەی هاریکاریی نێوان ڕووسیا و ئێران کە لە 17ی کانوونی دووەم واژۆ کراوە، ئەوە نیشان دەدات کە مۆسکۆ ناتوانێت ناوبژیوانێکی بێلایەن بێت لە نێوان تەلئەبیب و تاران.
گوڵان: سەردار خەلیل
