هێزی دەریایی ئەمریکا لە لۆس ئەنجلۆس دەست بە ئەرکەکانیان دەکەن
بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ 200 كەس لەهێزی دەریایی ئەمریکا لە لۆس ئەنجلۆس دەستیان بە ئەرکەکەیان کرد بۆ پاراستنی باڵەخانە فیدراڵیەکان و کارمەندەکانیان لە ناڕەزایی دەربڕین دژی ئۆپەراسیۆنەکانی وەزارەتی کۆچبەران.
بەرپرسانی سەربازی ڕایانگەیاند: ئەم هێزانە بۆ پشتگیریکردن لە نزیکەی دوو هەزار سەربازی پاسەوانی نیشتمانی کە لە لۆس ئەنجلۆس جێگیرکراون، ڕەوانەی ناوچەکە کراون.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکە هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە ئەم هێزە “دەسەڵاتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەیان هەیە کە هەڕەشە لە ئاسایشی موڵک و ماڵی فیدراڵی دەکەن”.
ئەم بڕیارە دژایەتییەکی توندی گاوین نیوسام، پارێزگاری ویلایەتی کالیفۆرنیای لێکەوتەوە.
بەرپرسانی ویلایەتەکە گومانیان لە یاسایی بوونی ئەو کارە فیدراڵییە کردووە و ڕایانگەیاندووە کە سکاڵا لە دژی حکومەتی فیدراڵی لە واشنتۆن تۆمار دەکەن.
گوڵان: سەردار خەلیل
