چۆنییەتیی لابردنی پەڵەی بۆیە لەسەر جلوبەرگ
پێش بەكارهێنانی هەر ڕێگەیەك بۆ لابردنی بۆیە، گیراوەكە لەسەر ناوچەیەكی بچووكی نادیار تاقی بكەرەوە، بۆ دڵنیابوون لەوەی كە نابێتە هۆی گۆڕانی ڕەنگ یان زیان گەیاندن بە قوماشەكە.
بەكارهێنانی ماددەی پاككەرەوەی نەرم: سەرەتا ماددەی پاككەرەوەی نەرم هەڵبژێرە، بەتایبەتی ئاو و سابوون یان پاككەرەوەیەكی نەرم.
لێنەخشاندن لە كاتی پاككردنەوەدا: لە كاتی مامەڵەكردن لەگەڵ پەڵەی بۆیەی تەڕ، بە نەرمی پەستان بخەرە سەر ناوچەكە بە بەكارهێنانی خاولییەكی قوماشی پاك یان كلێنیكسی كاغەز. خۆت بەدوور بگرە لە خشاندنی پەڵەكە، چونكە لەوانەیە ببێتە هۆی زیاتر بڵاوبوونەوەی بۆیەكە بەسەر قوماشەكەدا.
جۆرەكانی قوماش كاریگەرییان لەسەر هەڵبژاردنی شێوازی پاككردنەوە هەیە
لۆكە: بەگشتی بەهێزە و دەتوانێت بەرگەی شێوازی پاككردنەوەی جیاواز بگرێت.
پۆلیستەر: ڕیشاڵێكی دەستكردە كە بەرگەی هەندێك لە توێنەرەوەكان دەگرێت، بەڵام لەوانەیە هەستیار بێت بە گەرما.
ئاوریشم: قوماشێكی ناسكە و پێویستی بە گرنگیپێدانێكی نەرم هەیە.
كاوبۆی: بەهێزە و دەتوانێت بەرگەی شێوازی پاككردنەوەی بەهێزتر بگرێت.
