بەهۆی تەقەکردن لە قوتابخانەیەک نۆ کەس کوژران

بەهۆی تەقەکردن لە قوتابخانەیەک نۆ کەس کوژران

 

 

لەئەنجامی تەقەکردن لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی لە شاری گرازی نەمسا، ٩ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەی دیکەش برینداربوون.

وتەبێژی پۆلیسی نەمسا ڕایگەیاند، بەهۆی تەقەکردن لە قوتابخانەیەکی ئامادەیی لە شاری گرازی نەمسا، نۆ کەس کوژراون و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

سەرۆکی شارەوانی شارەکەش گیانلەدەستدانی هێرشبەرەکەی ڕاگەیاند و گوتی، حەوت لە قوربانییەکان خوێندکارن و یەکێکیان پێگەیشتوو بووە.

کریستیان ستۆکەر، سەرۆکوەزیرانی نەمسا سەرجەم پلانەکانی هەڵوەشاندەوە، وەزیری ناوخۆی نەمسا گێرهارد کارنەریش گەشتێکی بۆ شاری  گراز کردووە بۆ هەڵسەنگاندنی قەبارەی ڕووداوەکە.

بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکان، هێرشبەرەکە کە هاوکات خوێندکار بووە، دوای تەقەکردن و کوشتنی هەشت کەس لە دەستشۆری قوتابخانەکەدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top