بۆ زانیاریت، برینداربوونی مرۆڤ

بۆ زانیاریت،  برینداربوونی مرۆڤ

لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێدا دەركەوتووە كە برینی مرۆڤەكان زۆر خاوتر لە برینی ئاژەڵە پرایمەتەكان چاك دەبێتەوە. لە تاقیكردنەوەیەكی تایبەتیدا بە مەبەستەوە برینێكی 40 ملیمەتری لە چوار جۆری پرایمەتەكاندا دروست كرا، سەرنجدرا شوێنی برینەكەی ئەو چوار جۆرە، كە پێكهاتبوون لە مەیموونی velvet و Sykes و olive baboons لەگەڵ شەمپانزیادا، بە ڕێژەی 0.61 ملیمەتر لە ڕۆژێكدا چاك دەبووەوە، بەڵام هەمان شێواز و ئەندازەی برین لە مرۆڤەكاندا ڕۆژانە بە ڕێژەی 0.25 ملیمەتر چاك دەبووەوە، لەوەش زیاتر، لێكۆڵینەوە لەسەر ئاستی چاكبوونەوەی برینەكانی مشك و جرج كرا و دەركەوت ئەوانیش بە هەمان شێواز و ڕێژەی پرایمەتەكان، برینەكانیان چاك دەبێتەوە. بە واتایەكی دی، ئەوانیش برینەكانیان خێراتر لە برینی مرۆڤەكان چاك دەبێتەوە، ئەم حاڵەتەش وابەستەیە بە پرۆسەی ئڤلوشن و خۆماڵیكردنمانەوە.

 

Top