لابردنی مكیاج و پاككردنەوەی پێست بە ڕێگەی سرووشتی
زەیتی گوێزی هیندی: زەیتی گوێزی هیندی بە یەكێك لە باشترین زەیتە سرووشتییەكان دادەنرێت بۆ لابردنی مكیاج، بەتایبەتی مكیاجی دژە ئاوی چاو. كاردەكات لەسەر توانەوەی مكیاج بە ئاسانی لەگەڵ شێداركردنەوەی پێستدا.
شێوازی بەكارهێنان:
كەمێك زەیتی گوێزی هیندی بخەرە سەر پارچە لۆكەیەك یان ڕاستەوخۆ لەسەر ڕووخسارت.
بە نەرمی مەساجی پێستت بكە، پاشان زەیتەکە بسڕەوە بە بەكارهێنانی پارچە قوماشێكی پاك یان كلێنكسێكی نەرم، دواتر ڕووخسارت بە ئاوی شلەتێن بشۆ.
شیر: شیر دەوڵەمەندە بە ترشی لاكتیك كە یارمەتی پاككردنەوەی پێست و شێداركردنەوەی دەدات بە قووڵی.
شێوازی بەكارهێنان:
پارچە لۆكەیەك نوقمی شیری سارد بكە و ڕووخسارتی پێ بسڕە.
بۆ چەند خولەكێك وازی لێ بهێنە، پاشان بە ئاوی شلەتێن بیشۆرە.
ئاوی گوڵ: ئاوی گوڵ وەك تۆنەرێكی سرووشتی كاردەكات كە مكیاج لادەبات و پێست فرێش دەكاتەوە.
شێوازی بەكارهێنان:
پارچە لۆكەیەك بە ئاوی گوڵ تەڕ بكە و ڕووخسارت بە نەرمی پێ بسڕە.
پێویست بە شتنی ناكات، چونكە هەر خۆی یارمەتیی هێوركردنەوەی پێست دەدات.
