بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین ٣٤ کەس گیانیان لەدەستدا
ئەو ڕاپۆرتانەی ڕۆژی سێشەممە ٤ی حوزەیران بڵاوکراونەتەوە، ئاماژە بەوە دەکەن کە بارانبارینی بەخوڕ و لافاو و زەوی لەرزین لە ویلایەتی ئاسام و شەش ویلایەتی دیکەی باکووری ڕۆژهەڵاتی هیندستان لانیکەم 34 قوربانی لێکەوتووەتەوە.
بارانبارینی بەخوڕ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خانوو و پرد و زەوییە کشتوکاڵییەکانی وێران کردووە.
هەزاران کەس لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە ناچار بوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و شەوانە لە پەناگەی فریاگوزاریدا بەسەر بەرن.
هەروەها بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین زۆرێک لە ڕێگاوبانەکان گیراون و ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاری دەستی پێكردووە بەڵام ئەو لافاوە زۆرە كارەكانی قورس کردووە.
کەشناسی هیندستان هۆشداری دا لەوەی ئەگەری هەیە بارانبارینی بەخوڕ تا ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە بەردەوام بێت و پێویستە خەڵکی ناوچە زیانلێکەوتووەکان ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.
گوڵان: سەردار خەلیل
