ئەمریکا سزا نوێیەکانی سەر ئێران ڕادەگرێت

ئەمریکا سزا نوێیەکانی سەر ئێران ڕادەگرێت

 

وتەبێژی کۆشکی سپی بە فەرمی دەزگاکانی حکوومەتی ئاگادار کردەوە کە جێبەجێکردنی هەر جۆرە سزایەکی نوێ بۆ سەر ئێران ڕابگرن.

ڕێنماییەکە ڕەوانەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی و وەزارەتی گەنجینەی وڵات و پاشان وەزارەتی دەرەوە کراوە و تەنانەت ئەو بەرپرسانەی پەیوەندییان بە سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە، ئاگادار کراونەتەوە.

هەندێک لە بەرپرسان ئەم هەنگاوە بە ڕێوشوێنێکی خۆپارێزی دەزانن لە کاتی گفتوگۆی ئەتۆمییەکاندا، لە کاتێکدا هەندێکی دیکەش نیگەرانن لە هەڵگرتنی فشارە توندەكانی سەر ئەو وڵاتە و درێژكردنەوەی كاتی زیاتر .

ڕەخنەگران دەڵێن: تاران ئەم جۆرە وەستانانەی سزاکان بەکاردەهێنێت بۆ کڕینی کات بەبێ ئەوەی هەڵوێستی خۆی بگۆڕێت.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top