ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاو لە نەیجیریا بەرز دەبێتەوە

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاو لە نەیجیریا بەرز دەبێتەوە

  

بەهۆی لافاو لە نەیجیریا تا ئێستا بەلانیکەم ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەکانی دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی نەیجیریا، لانیکەم سێ هەزار کەس بەهۆی لافاوەكەوە ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.

لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە ئەنجامی بارانبارینی بەخوڕ بەشێکی ئەو وڵاتە سنوورییەی ئەفریقا ژێرئاو کەوتووە. هەروەها پایتەختی نەیجیریا بەهۆی لافاوەکەوە زۆرترین زیانی بەرکەوتووە.

شایانی باسە لە ساڵی ڕابردوودا لافاو لە نەیجیریا 1.2 ملیۆن کەس ئاوارە بوون و زیاتر لە 300 کەسیش گیانیان لەدەستدا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top