درۆنێك بۆ ناو دەریا و ڕووبارەكان

درۆنێك بۆ ناو دەریا و ڕووبارەكان

 هەتا ئێستا دیتوومانە درۆنەكان هەر بە هەوادا دەفڕین و ئەوانەی كاركردی سوپاییان نییە و بۆ مەیدانی شەڕ بەكار نایەن، بۆ فیلم هەڵگرتنەوە و جاری واش هەیە بۆ گواستنەوەی باری بچووك سوودیان لێوەردەگیردرێت.

درۆنی جۆری powerDolphin پێچەوانەی درۆنەكانی دیكە لە ژێر ئاودا دەڕوات، ئەركی ئەوەیە فیلم بە كوالیتی 4K هەم لە ژێر ئاو و لەسەر ئاو بگرێت، هەروەها بۆ كاروباری زانستی و لێكۆڵینەوە سوودی لێوەردەگیرێت. ماسیگرەكان بۆ دۆزینەوەی شوێنی ماسی سوودی لێدەبینن، جگە لەوە بۆخۆشی بە هۆی ئەوەی چەندین قولابی تێدایە دەتوانێت ماسی بگرێت. لە ڕێگای دوورەوە بە مۆبایل كۆنترۆڵ دەكرێت و بەكارهێنەر دەتوانێت وێنە و فیلمەكان لەسەر مۆبایل ببینێت. كێشی دوو كیلۆ و سێ سەدگرامە و قەبارەكەی نیومەترە.. دوو ڕەنگی ڕەش و سپی هەیە.

Top