سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرا کرد.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرا کرد.

ئەمڕۆ شەممە 31ی 5ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەسعەد ئەلعیدانی، پارێزگاری بەسرا کرد.

لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی هاريكاريى و هاوئاهەنگیی لە نێوان پارێزگاكانى هەرێمی کوردستان و پارێزگای بەسڕا کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵیی عێراق و مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و مافى گشت ناوچە و پێکهاتەکانی عێراق.

Top