شۆفێرانی تاکسی لە یۆنان لەگەڵ پۆلیس پێكیاندادا
لە دووەم ڕۆژی مانگرتنی سەرتاسەری شۆفێرانی تاکسی لە یۆنان، لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی ئایار، لە بەردەم وەزارەتی گواستنەوە و ژێرخانی ئەو وڵاتە پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسی دژبە ئاژاوەگێڕان ڕوویدا.
ئەو شۆفێرانە کە لەژێر چەتری سەندیکاکەدا کاردەکەن، ناڕەزایەتیان دەربڕین بەرامبەر بە سیاسەتە نوێیەکانی گواستنەوەی حکومەت.
ڕووداوەکە کاتێک پەرەی سەند کە ژمارەیەک خۆپیشاندەر ویستوویانە بچنە ناو بینای وەزارەت و بەسەر سیاجەکانی دەوروبەریدا سەرکەوتوون.
پۆلیس بۆ ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوەیان گازی فرمێسکڕێژ و بۆمبی دەنگی بەکارهێنا، چالاکییەکەش کاردانەوەی توندی سەندیکاکەی لێکەوتەوە.
نوێنەرانی سەندیکاکان بەکارهێنانی هێزیان لەلایەن پۆلیسەوە بە زیادەڕەوی و ناڕەوا وەسف کرد و ڕایانگەیاند، کە بەنیازن سکاڵای یاسایی لەسەر حکومەت تۆمار بکەن.
وەزارەتی گواستنەوەی یۆنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بانگهێشتی شاندێکی نوێنەری شۆفێرانیان کردووە بۆ چوونە ناو بینای وەزارەت و بە فەرمی داواکارییەکانیان بخەنەڕوو.
گوڵان: سەردار خەلیل
