ڕاپۆرتی نەمسا لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران
ڕاپۆرتێکی نوێی هەواڵگریی نەمسا دەریدەخات دەدات کە کۆماری ئیسلامی ئێران نەک هەر بەرنامەی ئەتۆمی خۆی ڕانەگرتووە، بەڵکو هەوڵی پەرەپێدانی مووشەکی بالیستیی دەدات کە توانای هەڵگرتنی كڵاوی ئەتۆمی هەبێت بۆ مەودای دوور.
ئەم ڕاپۆرتە کە لەگەڵ هەڵسەنگاندنی ئەڵمانیا و بەریتانیادا یەکدەگرێتەوە، ڕاستەوخۆ پێچەوانەی بانگەشەی دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکایە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٥ کە ئێران لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە بەرنامەی چەکی ئەتۆمی هەڵپەساردووە.
ڕاپۆرتی نەمسا هەروەها تۆڕە ئاڵۆزەکانی ئێران بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان ئاشکرا دەکات کە دەڵێت: تەنانەت یارمەتی ڕوسیایان داوە.
ئەم زانیاریانە دەتوانێت ببێتە تەحەدایەکی جیددی بۆ دانوستانە ناسکەکانی ئیدارەی ترەمپ، چونکە ئەوە پیشان دەدات کە ئێران ئامادە نییە پاشەکشە بکات لە تەماحە ئەتۆمییەکانی.
گوڵان: سەردار خەلیل
