یاسا، دەستگیركردنی تۆمەتبار

یاسا، دەستگیركردنی تۆمەتبار

ئەو حاڵەتانە چین كە  هەموو كەسێك دەتوانێ كەسی تۆمەتباری پێ دەستگیر بكات بەبێ فەرمانی دەسەڵاتی تایبەتمەنــــــــد؟ حاڵەتەكان بە پێی مادەی ١٠٢ اصول المحاكمات الجزائیة بریتین لە:

١- ئەگەر هاتوو تاوانەكە بینراو بوو «الجریمة المشهودة».

٢- ئەگەر هاتوو ڕایكردبێ دوای دەستگیر كردنی بە پێی یاسا.

٣- ئەگەر هاتوو بە پاشملە دادگایی كرابێت بە سزای سنوورداركردنی ئازادی، واتا بە غیابی حوكم درابێ.

٤- ئەگەر هاتوو كەسێك لە شوێنی گشتی لە حاڵەتی سەرخۆشیدا بێت، كە سەرخۆشی تەواوە و دیار بێت كە ئاژاوە دەنێتەوە.

 

Top