كچە فڕۆكەوانێكی شارستانیی كورد

كچە فڕۆكەوانێكی شارستانیی كورد

كچان و كوڕانی كورد، لە وڵاتانی جیهان توانیویانە خۆیان لە نێو بوار و پۆستی باڵادا بگرنەوە و ببنە مایەی سەركەوتن بۆ كورد و خێزانەكانیان، نموونەی ئەوانەش زۆرن كە دەتوانن بەرهەمی كارەكانیان لە خوێندن و بەشداریكردنیان لە پڕۆژە زانستییەكاندا ئەنجامێكی باشی هەبێت، وەك ئەم كچە كوردە كە لە ساڵانی نەوەدەكانەوە چووتە وڵاتی بەریتانیا، لەوێ خوێندنی لە بواری فرۆكەوانیی شارستانیدا تەواو كردووە.

 هێشوو هەڤاڵ كچە كوردێكی تەمەن 24 ساڵانە و خەڵكی قەڵادزێیە و نیشتەجێی بەریتانیایە. مۆڵەتی فڕۆكەوانیی بازرگانی بەدەست هێنا و لە ماوەی ساڵێكدا وەك فڕۆكەوانی فڕۆكەی بۆینگ، بە فڕۆكەی گەورە بۆ نزیكەی 45 وڵات گەشت دەكات. ئێستا 400 كاتژمێر كاتی فڕینی لەگەڵ كۆمپانیای ڕایان ئێر كە یەكێكە لە گەورەترین هێڵە ئاسمانییەكانی ئەورووپادا هەیە.

 

Top