سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد و چەند بابەتێك تاوتوێ كران.

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد و چەند بابەتێك تاوتوێ كران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29/5/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرا کە بڕیارە لە مانگی 11ی ئەمساڵ بکرێت.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵیی و مافەکانی گشت پێکهاتەکانی عێراق و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان و ناردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە.

Top