هەلیکۆپتەرەکەی پوتین کرایە ئامانجی هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکرانیا
سوپای ڕووسیا ڕایگەیاند، لە کاتی سەردانەکەی ڤلادیمێر پوتین بۆ کورسک، هەلیکۆپتەرەکەی بووەتە ئامانجی هێرشێکی بەرفراوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا.
ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی ئایار، یوری داشکین، فەرماندەی یەکەی بەرگری ئاسمانی سوپای ڕووسیا ڕایگەیاند، لە كاتی سەردانەکەی ڤلادیمێر پوتین بۆ کورسک، هەلیکۆپتەرەکەی بووەتە ئامانجی هێرشێکی گەورەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیا.
بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی تاس، گوتیشی: چڕی هێرشەکە لە کاتی فڕینی هەلیکۆپتەرەکەی پوتین بەسەر ناوچەی کورسکدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد.
"لە ئەنجامدا، هاوکات لەگەڵ بەشداریکردنی بەرگری ئاسمانی، جگە لە پاراستنی سەلامەتی گەشتی هێلیکۆپتەری فەرماندەی گشتی، هەموو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هێرشبەر خراونەتە خوارەوە."
پوتین لە ٢٠ی ئایار سەردانی هەرێمی کورسکی کرد، لەم گەشتەدا لەگەڵ خۆبەخشەکان و سەرۆک شارەوانییەکان و پارێزگاری ئەم پارێزگایە کۆبووەوە.
ئەمە یەکەم سەردانی ئەو بوو بۆ ناوچە سنوورییەکانی ڕووسیا لە دوای ڕزگارکردنی لە ژێر دەستی هێزەکانی ئۆکرانیا لە ٢٦ی نیساندا.
هەروەها سوپای ڕووسیا سەرکەوتوو بوو لە شكست پێهێنانی سوپای ئۆکرانیا لە کورسک و کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکە.
گوڵان: سەردار خەلیل
