ئێسكە پەیكەری دەیناسووڕەكان هێندی مرۆڤێكن
ئەوەی وێنەكە ئێسكی بەبەردبووی گەورەترین بوونەوەرە كە تا ئێستا لەسەر زەوی ڕۆیشتبێت، لەلایەن جووتیارێكی ناوچەكەوە لە بیابانەكانی ئەرجەنتین دۆزراوەتەوە، بە گوێرەی قەبارەی ئێسكی ڕانی دایناسۆرەكە، درێژی ئەو ئاژەڵە نزیكەی 40 مەتر و بەرزییەكەی بە 20 مەتر مەزەندە دەكرێت، كە نزیكەی بەرزی باڵەخانەیەكی حەوت نهۆمییە. بڕوا وایە كێشەكەی نزیكەی 77 تەن بوبێت كە دەكاتە 14 فیلی ئەفریقی، ئەمەش وای كردووە حەوت تەن قورستر بێت لە ڕیكۆردی پێشتر كە لە بەبەردبووی دایناسۆرەكانی ئەرجەنتین دۆزرابوەوە. زانایان پێیان وایە ئەو بەبەردبووانە دەگەڕێنەوە بۆ جۆرێكی نوێی «تایتاناسۆر» كە كۆمەڵێك دایناسۆری گیاخۆرن لە كۆتایی سەردەمی Cretaceous period ژیاون. پێشبینی دەكرێت ئەم دایناسۆرە زەبەلاحە 95 بۆ 100 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لە دارستانەكانی پاتاگۆنیا سوڕابێتەوە، ئەمەش بەپێی تەمەنی ئەو چینە بەردانەی كە بەبەردبووەكانی تێدا دۆزراونەتەوە.
