حەوت ڕۆحی سەركێشی شاخەوانی
May 25, 2025
رەنگا و ڕەنگ
ئەوانەی كاری سەركێشی دەكەن، ژیانی خۆیان دەخەنە مەترسییەوە، بەم چەشنەی ڕووبەڕووی مردن دەبنەوە، بەڵام كۆڵیش نادەن، وەك ئەو پیاوەی ناوی «بیر گریلس» ـە و بە پیاوە سەركێشەكە ناسراوە، لە ساڵی 1996، Bear Grylls پشتی شكا دوای ئەوەی لە بەرزایی 16،000 پێ بەهۆی دڕانی پەرەشوتەكەی بەربووەوە، ئەوكات دكتۆرەكان گوتیان سەختە دووبارە لەسەر قاچەكانی بڕوات، كەچی دوو ساڵ دواتر بەسەر چیای ئەڤرێستدا هەڵگەڕا، تا ئێستاش بە پێچەوانەی پێشبینی دكتۆرەكانەوە كاری شاخەوانی دەكات و بە شاخەوانی حەوت ڕۆح ناسراوە.
