بەهۆی لافاو و زەوی لەرزین لە ئوسترالیا و ئەندەنوسیا 19 کەس گیانیان لەدەستدا
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بارانبارینی بەخوڕ لە ئوسترالیا و ئەندەنوسیا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 19 کەس و هەزاران کەسیش ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.
فریاگوزاران لە ئەندەنوسیا دوێنێ پێنج تەرمی دیکەی لێقەوماوانی لافاویان لە پارێزگای پاپوای ڕۆژئاوا دۆزیەوە و بەمەش کۆی گشتیی قوربانیانی ئەم ڕووداوە گەیشتە 15 کەس.
کاربەدەستانی ئوسترالیا دەڵێن، بەلایەنی کەمەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی 50 هەزار کەس لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی لافاو گیریان خواردووە.
دەزگای بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی ئوسترالیا بڵاویکردەوە، لافاوەکانی ئەم دواییە لە ویلایەتی نیو ساوت وێڵز کە بەهۆی بارانبارینی بێ وێنە روویدا تا ئێستا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی چوار کەس ، هەروەها ئۆپەراسیۆنەکانی فریاگوزاری بەردەوامن، تیشکیان خستۆتە سەر دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ ئەو کەسانە.
گوڵان: سەردار خەلیل
