هەڵبژاردنی ئەو جلوبەرگانەی لەگەڵ بەژنی لاكێشەییدا دەگونجێن
تەنوورە كراوە (كلۆش)ـەكان ڕۆڵیان هەیە لە بەدەستهێنانی باڵایەكی نموونەیی و هاوسەنگ كە دوور بێت لە شێوەی لاكێشەیی.
پانتۆڵی جینزی فراوان (مۆدێلی حەفتاكان): ماركە جیهانییەكان جارێكی دیكە مۆدێلی پانتۆڵی جینزی فراوانیان هێنایەوە سەر ستەیجەكانی جیهانی مۆدە، ئەم ستایلە كە پەیوەست بوو بە حەفتاكانەوە، بۆ بەشێكی گەورەی خانمان گونجاوە، بەتایبەتی بۆ باڵا كورتەكان و ئەوانەی شێوەی بەژنیان لاكێشەییە.
عەزیەی پشتێندار: ئەو عەزیانەی پشتێنیان هەیە گونجاوترینن بۆ بەژنی لاكێشەیی. وەك پێشتر باسمان كرد، ئامانجی سەرەكی لە كاتی هەڵبژاردنی جلوبەرگی گونجاو بۆ بەژنی لاكێشەیی، دیاریكردنی ناوچەی كەمەرە بۆ ئەوەی لە شان و ڕانەكان باریكتر دەربكەوێت، هیچ شتێكیش لە پشتێن گونجاوتر نییە بۆ ئەنجامدانی ئەم كارە.
یەخەی خڕ: یەخەی خڕ گونجاوە بۆ بەژنی لاكێشەیی. لە كاتی هەڵبژاردنی كراس یان بلوزێك بە فەتحەی سنگ، گونجاو بێت بۆ خۆت، خۆت بەدوور بگرە لە مۆدێلە چوارگۆشە و ڕاستەكان.
