سوپای سودان کۆنترۆڵی تەواوی خەرتوم دەکات

سوپای سودان کۆنترۆڵی تەواوی خەرتوم دەکات

 

 

سوپای سودان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کە بەتەواوی کۆنترۆڵی پایتەختی وڵاتەکەی کردووە.

نەبیل عەبدوڵڵا وتەبێژی سوپای سودان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سوپای سودان بە تەواوی کۆنترۆڵی خەرتومی پایتەختی وڵاتەکەی کردووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "ئەمڕۆ ویلایەتی خەرتوم، پایتەختی وڵاتەکەمان لە تیرۆریستانی هێزی کاردانەوەی خێرا پاککرایەوە".

شایانی باسە کە سوپای سودان لە بەهاری ٢٠٢٣ەوە شەڕی ئەو یاخیبووانە دەکات کە ئەندامی هێزی کاردانەوەی خێران.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top