بۆ زانیاریت، كلكداری هالی
May 21, 2025
رەنگا و ڕەنگ
كلكداری هالی Halleys Comet تاكە كلكدارێكی كورتخایەنە و وا ناسراوە كە بۆ ماوەیەكی كورت بە چاوی ئاسایی لە زەویەوە دەبینرێت و ماوەی دەركەوتنەكانی تۆماركراوە، هەموو 72-80 ساڵ جارێك دەردەكەوێت، هەرچەندە زۆربەی دەركەوتنە تۆماركراوەكان دوای 75-77 ساڵ ڕوو دەدەن. دوایین جار لە ناو كۆمەڵەی خۆر لە ساڵی 1986 دەركەوت و دواتر لە ناوەڕاستی ساڵی 2061 دەردەكەوێتەوە. دەكرێت بەشێك لە مرۆڤەكانی ئێستا ئەو كاتە بیبینن.دواتر لە ساڵی 2134 دەبینرێتەوە كە مرۆڤەكانی ئەم سەدەیە نەماون.
