یاسا، هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست
May 21, 2025
رەنگا و ڕەنگ
هەڵوەشاندنەوەی هەر گرێبەستێك لە ڕووی یاساییەوە، چەند هۆكارێكی هەن، بەم شێوەیە: هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست بریتییە لە هەڵگرتنی گرێبەستی ئەنجامدراوی نێوان دوو كەس یان زیاتر، جا كەسەكان چ كەسی ئاسایی بن یان كەسی مەعنەوی. هەر یەكێك لە لایەنەكانی ناو گرێبەستی ئەنجام دراو بۆی هەیە داوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست بكات، ئەگەر یەكێك لە لایەنەكان كەمتەرخەم بوو لە ئەنجامدانی ئەركی خۆی لە گرێبەستەكەدا. كەمتەرخەمی لە ناو گرێبەستدا بریتییە لە: نەكردنی كار، تەواو نەكردنی كار، یان پەیوەست نەبوون بە گرێبەستەكە.
