بەهێزترین بۆڕی كۆنكریت
May 21, 2025
رەنگا و ڕەنگ
بەهێزی و پتەویی كەرەستەكان هەندێ جار دەبنە مایەی تێڕامانی ئەوانەی ئێمە دەیبینن و تەنانەت ئەوانەشی دروستیان كردووە، وەك ئەو بۆڕییە كۆنكریتییەی لە وڵاتی كەنەدا دروست كراوە، لە ساڵی ١٩٢٠ دروست كراوە و لە كەنەدا داهێنراوە، پارچەكە توانای بەرگەی باری ٢٣ تەنی هەبوو. تاقیكراوەتەوە و وەك لە وێنەكەدا دیارە بۆ دڵنیابوون لە بەرگرییەكەی داهێنەرەكەی لە كاتی تاقیكردنەوەكەدا لە ناوەوەی بۆڕیی كۆنكرێتیكە دانیشتووە، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت كە متمانەی تەواوی بە كارەكەی هەبووە.
