شەڕی قسەی نێوان بەرپرسانی ئێران و ئەمریکا لە سەروبەندی خولی پێنجەمی دانوستانەکان
عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران کاردانەوەی بەرامبەر لێدوانەکانی دانوستانکاری ئەمریکای نیشاندا و گوتی: ئەم جۆرە هەڵوێستە دوژمنکارانە لە ڕوانگەی ئێمەوە قبوڵ ناکرێت.
نوێنەری ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ بی بی سی ڕایگەیاندووە کە: "پیتاندنی یۆرانیۆم هێڵێکی سووری زۆر زۆر ڕوونە بۆ ئیدارەی ترەمپ."
ئاماژەی بەوەشکرد، پلانێک دراوە بە نوێنەرانی ئێران کە هەندێک بابەتی لەخۆگرتبوو و جەختی لەوە کردەوە: “لە ڕوانگەی ئێمەوە نابێت ڕێککەوتنەکە پیتاندن لەخۆبگرێت، تەنانەت ناتوانین ڕێگە بە توانای پیتاندنی یەک لەسەدا بدەین”.
لە وەڵامی ئەم لێدوانانەدا سەید عەباس عەراقچی گوتی: "قسەی نوێنەری ئەمریکا بە تەواوی دوورە لە واقیعی دانوستانەکان؛ و پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران لە هەر بارودۆخێکدا بێت بەردەوام دەبێت."
گوڵان: سەردار خەلیل
