ڕێكخراوی (وینگس ئۆف هێلپ)ی ئەڵمانی خەڵاتی ڕێزلێنان پێشكەش بە سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكات

ڕێكخراوی (وینگس ئۆف هێلپ)ی ئەڵمانی خەڵاتی ڕێزلێنان پێشكەش بە سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكات

لە ڕێوڕەسمێكی تایبەتدا، ڕێكخراوی وینگس ئۆف هێلپی ئەڵمانی قەڵغانی ڕێزلێنان پێشكەش بە موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكات.
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی 15 ی ئایاری 2025، لە ڕێوڕەسمێكی تایبەتدا كە لە سەرۆكایەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەولێر بەڕێوەچو، بە ئامادەبوونی چەندین لێپرسراوی حكوومی و ڕێكخراوەكان و سەرۆكی ڕێكخراوی وینگس ئۆف هێلپ و جێگیرەكەی و چەندین كەسایەتی دیكە، قەڵغانی ڕێزلێنانی ڕێكخراوەكە بەخشرایە موسا ئەحمە، سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەرانبەر بە هەوڵ كۆششی بەڕێزیان و ئەو ڕۆڵەی هەیەتی لە ڕاكێشانی ڕێكخراوەكان بۆ ئەنجامدانی كاری مرۆیی لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە.
خەڵاتی وینگس ئۆف هێلپ، خەڵاتێكی جیهانییە، ئەم خەڵاتە لە ماوەی پچڕ پچڕ دەبەخشرێتە ئەو كەسایەتییانە كە پابەندبوونیان بە كاری مرۆیی هەبووە بە شێوەیەكی جیاواز. ئەم خەڵاتە لە ماوەی ڕابردوو بەخشرایە كلاوس و گۆنار هاینمان، ڕێبەری كارەكان لە هامبۆرگ، و ڕۆژنامەوان ستیفان ئۆوست و سەرۆكی كارگێڕی كۆمپانیای دویشتە فیرمۆغینسبیراتونگ ئێ جی، ئەندریاس بۆل و پێشەنگی كار لە بواری مۆسیقا و چالاكی فرانكفۆرت، بیرند بریتر.
ئەم خەڵاتە بۆ جاری یەكەم بەخشرایە فرانك فرانكی سەرۆكی ڕێكخراوی وینگس ئۆف هێلپ لە چوارچێوەی ڕێوڕەسمی "ئەفسانەی فڕۆكەوانی زیندوو"، ئەوەش بووە باسێكی ئەمریكیی بەرچاو بۆ چەند دەیەیێك، هەروەها ناسراوە بە خەڵاتی ئۆسكار لە بواری فڕۆكەوانی.
فرانك فرانكی، سەرۆكی ڕێكخراوی وینگس ئۆف هێلپ، ئاماژەی بەوەدا، سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بەهێزترین و گرینگترین پاڵپشتیكارانی هاوكارییەكانمان دادەنێین بۆ هەرێمی كوردستان و ناوچەكە، و بەم خەڵاتەوە دەمانەوێت سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆمانی پێشكەش بكەین.
موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، وێڕای دەربڕینی سوپاس وپێزانینی خۆی بۆ ئەو ڕێكخراوە، ئاماژەی بەوە كرد كە ماوەی زیاتر لە 11 ساڵە ڕێكخراوی وینگس ئۆف هێلپ و دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێكەوە كار دەكەن و گوتیشی: "چالاكییەكانی نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێكخراوی وینگس ئۆف هێلپ گەیشتووەتە زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلار، كە ئامێر و كەلوپەل و دەرمان لەخۆ دەگرن". جەختیشی لەوە كردەوە كە دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بووەتە پردێك لە نێوان ڕێكخراو و سەرمایەدار و كەسانی لێقەوماو و چینە جیاوازەكانی كۆمەڵگە، ئەوەشی دووپات كردەوە، "كارەكانی ئێمە لە پێناو مرۆڤایەتییە و لە خزمەتی مرۆڤایەتیداین.

ڕێكخراوی (وینگس ئۆف هێلپ)ی ئەڵمانی خەڵاتی ڕێزلێنان پێشكەش بە سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكات
ڕێكخراوی (وینگس ئۆف هێلپ)ی ئەڵمانی خەڵاتی ڕێزلێنان پێشكەش بە سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكات
Top