ڕەنگەكانی دیكۆری ئاهەنگی هاوسەرگیری و مارەبڕین
پێویستە ڕەنگەكانی دیكۆر بەپێی عەزیەی بووك یان ڕەنگە دڵخوازەكانی دیاری بكرێن، بەتایبەتی ڕەنگە هێمنەكان، وەك: پەمەیی، پەمەیی مەیلەو پرتەقاڵی، بێجی و مۆر.
ئەو ڕەنگانەی كە وەك نەگۆڕ لە دیكۆری ئاهەنگەكاندا پۆلێن دەكرێن، بریتین لە: سپی و سەوز.
لەوانەیە هەندێ جار دیكۆری ئاهەنگ بە شێوەیەك بێت كە نەگونجانی هەبێت لەگەڵ پلە ڕەنگییەكەی عەزی بووك، وەك هەڵبژاردنی پلە ڕەنگێكی كاڵ لە كاتێكدا عەزییەكە تۆخ بێت، یان بە پێچەوانەوە، لەم حاڵەتانەدا ئەم دژایەتییە لە دیكۆردا خوازراوە.
كورسییەكان بە پارچەی سپی یان ڕەش دادەپۆشرێن، وەك بەشێك لە هەڵبژاردنە كلاسیكییەكان، بەڵام ڕەنگی دیكەی گونجاویش هەن، لەوانە: سەوز، شینی كاڵ و كاشمیری، ئەم ڕەنگە تێكەڵەیەكە لە پلە كاڵەكانی خۆڵەمێشی و سەوز و شین.
ڕووە شووشەییەكان بۆ مێزەكانی ناو ئاهەنگەكە خوازراون، بەڵام پێویستە پایە و قاچەكانیان لە ڕەنگی زێڕین بن.
نابێت گۆشەی تایبەت بە پێشوازیكردن لە میوانەكان و بەخێرهاتنیان پشتگوێ بخرێت، دەبێت لەگەڵ ڕەنگەكانی شوێنی ئاهەنگەكە و ئێكسسواراتەكانیدا هاوئاهەنگ بێت.
